ئه‌حمه‌د شه‌فیق سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی میسر كه پێشتر وتبووی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی رێگه له ده‌رچوونی ده‌گرێت، رۆژی رابردوو گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی. ناوبراو پاش ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر محه‌مه‌د مورسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی میسر له 2012ـدا شكستی خوارد، خۆخوازانه دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد و رۆیشته ئیمارات.
رۆژی شه‌ممه دووی ئه‌م مانگه، پێش ئه‌وه‌ی شه‌فیق بگاته‌وه میسر نوێنه‌ری ناوبراو رایگه‌یاند كه ئه‌حمه‌د شه‌فیق له ئیمارات ده‌ركراوه.
ئه‌م سیاسه‌توانه میسرییه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ركابه‌ریی عه‌بدولفه‌تاح سیسی بكات كه ئێستا سه‌رۆك كۆماری میسره. باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه ناوبراو به‌ختێكی باشی له به‌رامبه‌ر سیسیدا هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تی میسر تا ئێستا هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركران و هاتنه‌وه‌ی شه‌فیق نه‌بووه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ئه‌حمه‌د شه‌فیق فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی ئاسمانی میسر و له دوا رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌كیش سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.