Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 17:11

ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا، گه‌وره‌ترین گۆڕانکاریی باجی سی ساڵی رابردووی ئه‌و و ڵاته‌ی په‌سه‌ند کرد

بۆب كرۆكه‌ر تاكه‌ سیناتۆری كۆماریخواز بوو كه‌ دژی بوو
کوردستان TV
100%


ره‌شنووسی كۆمارییه‌كان كه‌ رێژه‌ی باجی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌ سه‌دا سی و پێنجه‌وه‌ بۆ لە سه‌دا بیست داده‌به‌زێنێت، كاتژمێر دوو به‌كاتی واشنتۆن خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ په‌نجاو یه‌ك ده‌نگی به‌ڵێ به‌رانبه‌ر بە چل و نۆ ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا. 

سه‌رجه‌م سیناتۆره‌ دیموكراته‌كان دژی ره‌شنووسه‌كه‌ بوون و بۆب كرۆكه‌ر تاكه‌ سیناتۆری كۆماریخواز بوو كه‌ دژی بوو. كرۆكه‌ر رایگه‌یاند ئه‌و ره‌شنووسه‌ كورتهێنانی بوودجه‌ به‌بڕی ترلیۆنێك دۆلار زیاد ده‌كات و له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌نگی به‌ نه‌خێر داوه‌.

 په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ره‌شنووسه‌ كه‌ رێژه‌ی باجی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان داده‌به‌زێنێت، له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران سه‌ره‌رایی دژایه‌تییه‌كان، به‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی تره‌مپ و كۆماریخوازه‌كان له‌مساڵدا داده‌نرێت.

دیموكراته‌كان به‌توندی ره‌خنه‌ له‌ كۆماریخوازه‌كان ده‌گرن كه‌ له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه‌ به‌ پڕۆژه‌یاساكه‌دا چوونه‌ته‌وه‌ و داوایان كردووه‌، دوا ره‌شنووسی یاساكه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، بخرێته‌ به‌رده‌میان.

 به‌ڵام كۆماریخوازه‌كان به‌ر له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ به‌ چه‌ند كاتژمێرێك ره‌شنووسه‌كه‌یان خستووه‌ته‌ به‌رده‌م دیموكراته‌كان كه‌ له‌ پینج سه‌د لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌. 

ئه‌گه‌ر كۆماریخوازه‌كان پرۆژه‌ یاساكه‌ به‌ په‌نجاو یه‌ك ده‌نگ تێپه‌ڕێنن له‌بری شه‌ست ده‌نگ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئه‌وا له‌ كۆتاییدا قۆناغی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسا نوێیەكه‌ له‌ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگریس ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.

 ئه‌گه‌ر ئەو پرۆژه‌ یاسایەی لەسەری رێكدەكه‌ون، له‌ كۆنگرێس په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وا وه‌ك دوایین قۆناغ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ بۆ واژوو كردنی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.