Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:39

سیستانى و یان کۆبیش جەختیان له‌ مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە

سیستانى و یان کۆبیش باسی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە دەستووری عێراقدا كرد
کوردستان TV
100%

یان کۆبیش نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆبووەتەوە و باسی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستانیان لە دەستووری عێراق، کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی (یۆنامی)، رۆژی چوارشەممە 29/11/2017، یان کۆبیش، نـێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، یان کۆبیش و عەلی سیستانی باسی مافە دەستوورییەکانی کوردستانیان لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا کردووە و جەختیان له‌ گەرەنتیکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.