هادی عامری، سكرتێری گشتی رێكخراوی به‌در به لیستێك كه له هه‌شت گرووپی نێو حه‌شدی شه‌عبی پێكهاتووه، خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كاندید ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی له راپۆرتێكیدا ئاشكراكردووه كه هه‌شت گرووپی نێو حه‌شدی شه‌عبی به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری سكرتێری گشتی رێكخراوی به‌در به لیستێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.
به پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی عێراق، لیسته‌كه‌ی عامری به‌ناوی هاوپه‌یمانی موجاهدینه‌و پێك هاتووه له گرووپه‌كانی رێكخراوی به‌در، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، ره‌وتی ریسالی، كه‌تیبه‌كانی جوندولئیمام، چاوه‌ران ده‌كرێت كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵاش بێنه نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش بڕیاره هه‌ندێك له‌و هێزه سوننیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ شیعه هاوسۆزن په‌یوه‌ندی به‌و لیسته‌ی عامری بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌شنووسێت: پێشنیاز كراوه هادی عامری ببێته جێگره‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام ئایا ئه‌مریكا رێگه ده‌دات سیناریۆی نوری مالكی له عێراق دووباره بێته‌وه.
وه‌رگێڕانی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.