Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:28

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانکییه‌کی گاز گه‌نجێک گیانی له‌ده‌ستدا

په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوو برا له‌ دووكانه‌كه‌یان سه‌رقاڵی له‌حیم كردن ده‌بن و به‌هۆی گه‌رمبوونی تانكییه‌كی گاز له‌ سه‌ربانی دوكانه‌كه‌یان، تانكی گازه‌كه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ یه‌كێكیان گیانی له‌ ده‌ستداو ئه‌وی دیكه‌شیان برینداربوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ 4 شه‌ممه‌ له‌ گوندی ( دووگۆمان ) له‌ سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر پاش ئه‌وه‌ی دوو برا به‌ ناوه‌كانی ( م . ع . م ) له‌ دایك بووی ساڵی 1999 پیشه‌ی كاسب. ( أ . ع . م ) له‌ دایك بووی ساڵی 1994 پیشه‌ی كاسب، سه‌رقاڵی له‌ حیم كردن ده‌بن تانكییه‌كی گاز له‌ سه‌ربانی دوكانه‌كه‌یان به‌هۆی گه‌رم بوونی ته‌قیه‌وه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ردووكیان برینداربوون. دوای ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و دواتریش هه‌ردووكیان به‌ برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ ,به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ( أ . ع . م ) گیانی له‌ده‌ستدا.

پۆلیس ده‌شڵێ: دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه‌ و براكه‌شی له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌ و باری ته‌ندروستی جێگیره‌. په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و هیچ كه‌سێكیش به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

دارشتنه‌وه‌ی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.