Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:34

شەلال عەبدول: گرووپەکانی حەشدی شەعبی دەیانەوێت خۆیان بە دیلی یاسا و ھێزە ئەمنییەکان بن

له‌ خورماتوو مەترسی لەسەر ھەموو تاكێكی كورد ھەیە
کوردستان TV
100%


شەلال عەبدول، قایمقامی دووزخورماتوو، کەئێستا پۆستەکەی لەلایەن کەسێکی دیکەوە بەرێوەدەبرێت، ڕایدەگەیەنێت، تائێستا تەقاندنەوەی خانووی کورد لە قەزاکە بەردەوامەو کوردەکان ناتوانن بە ئاسانی بگەڕێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە شەلال عەبدول راگه‌یاند: باری ئەمنی شارەکە ناجێگیرە و کوردەکان ناتوانن بە ئاسانی بگەڕێنەوە، چونکە سوتاندنی ماڵەکانیان و تاڵانکردن بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو ڕێژەیە کە ئاوارەبوون نزیکەی 400 ماڵ گەڕاونەتەوە کە ئەوانیش زیاتر لەبەر بژێوی ژیانیان یان لەبەرئەوەی کە فەرمانبەرن گەڕاونەتەوە شارەکە.

سەبارەت بەوکەسەی کە ئێستا پۆستی قایمقام بەرێوەدەبات گوتی: ئەو قایمقامەی کەھەیە، بە وەکالەت دانراوە، بەپێی یاسا ھەرکاتێک قایمقام بۆ ھەرمەبەستێک لەدەرەوەی شاربێت، نزیکترین بەڕێوەبەری ناحیە بەوەکالەت پۆستی قایمقام بەڕێوە دەبات.

گوتیشی: گرووپەكانی حەشدی شەعبی دەیانەوێت خۆیان بە دیلی یاسا و ھێزە ئەمنییەكان بن.

هه‌روه‌ها لەبارەی گەڕانەوەیان بۆ شارۆچكەكە قایمقامی خورماتوو گوتی: مەترسی لەسەر ھەموو تاكێكی كورد ھەیە بە ئێمەشەوە، تا ئێستا ھێزەكانی پێشمەرگە و بەرپرسانی حزبی ئەمنی كەسیان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە تا ئێمەش بگەڕێینەوە خورماتوو، ئەگەر خەڵكی كوردماتوو نەتوانێ بەسەر بەرزی بگەڕێتەوە و ئیش و كارەكانی رایی بكات، منیش ئامادەنیم بگەڕێمەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.