Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:27

فازڵ میرانی: گه‌لى کورد هه‌رده‌م هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى و فاکته‌رى سه‌ره‌کى سه‌قامگیرى ناوچه‌که‌یه

كۆنسولى توركیا له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسى (پ.د.ك) ده‌كات
کوردستان TV
100%

فازڵ میرانی  جەختی کردەوە کە کورد هەڵگری پەیامی ئاشتی و فاکتەری سەرەکیی سەقامگیری ناوچەکەیە و هیوای خواست پێوەندی نێوان ئەنکەرا و هەولێر بۆ دۆخی جاران بگەڕێتەوە.
 
ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، فازڵ میرانی به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كاره‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ محەمەد عاكف قونسلی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد. لەو دانیشتەندا جێگرى كۆنسول ئورهان ئۆنلو ئامادەبوو.
 
لەو دانیشتەندا هەر یەک لە هۆشیار زێبارى، مەحمود محەمەد، رێبوار یەڵدا ئەندامانی مەکتەبی و هه‌ڤاڵ ره‌مزی شه‌عبان ئاماده‌ بوون.
 
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای به‌خێرهێنانی میوان، رۆڵ و كارو چالاكییه‌كانى كۆنسولى به‌رز نرخاند و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا و ستایشى هاوكارى حكوومه‌تى توركیاى كرد بۆ هاوكارییه‌ مرۆڤییه‌كانیان له‌ كاته‌ ته‌نگانه‌كاندا و به‌هانا هاتنى  ئه‌م دواییه‌ى هاووڵاتیانمان له‌ كاتى بوومه‌له‌رزه‌دا.
 
هه‌روه‌ها فازڵ میرانى سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى سیاسی و ئه‌منى ناوچه‌كه ‌و عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى و دواپێشهاته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ گه‌لى كورد هه‌رده‌م هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى و فاكته‌رى سه‌ره‌كى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌یه ‌و خوازیارى په‌یوه‌ندى باشه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێه‌كانى وهیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تی توركیا بگه‌رێنه‌وه‌ دۆخى جاران و له‌وكاتیش باشتر بێت.
 
له‌لاى خۆیه‌وه‌ كۆنسولى توركیا سوپاسى سكرتێرى مه‌كته‌بی سیاسى كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌ ماوه‌ى رابردوودا كه‌ بۆته‌ مایه‌ى سه‌ركه‌وتنى كارو به‌رنامه‌كه‌یان و له‌ خزمه‌تى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوولا بووه‌وله‌ كاركردنم له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌و هه‌سته‌ى پێ دام كه‌ له‌ وڵاتى خۆم كار ده‌كه‌م.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.