ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو قه‌زاری خورماتووی هه‌ژاند و ژماره‌یه‌ك كورژاو برینداری لێكهوتهوه، كوژراوه‌كان لە نەتەوەی تورکمان و عەرەبن و لەناویشیاندا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شه‌عبی ھەیە.
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بازاڕی عه‌لوه‌ی خورماتوو روویدا و به گوێره‌ی دواین ئامار، تا ئێستا 23 كه‌س كوژراون و 60 كه‌سی دیكه‌ش به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه برینداربوونه و 5 كه‌س بێسهرو شوێنه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند كوژراوه‌كان لە نەتەوەی تورکمان و عەرەبن و لەناویشیاندا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شه‌عبی ھەیە.
بەھۆی بەھێزی تەقینەوەکە جگە لە زیانی گیانی ھاوکات زیانی ماددی زۆری هه‌یه.
ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ته ئامانج.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.