سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی كۆكین، وه‌كو: دژی دوو ئیداره‌ین، ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، نابێت هه‌ر لایه‌نێك به ته‌نیا گفتوگۆ بكات.هه‌روه‌ها دوو پێشنیازیش بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه هه‌ن، یه‌كه‌م: به‌زووترین كات هه‌ڵبژاردن بكرێ، دووه‌م: تاوه‌كو كاتی هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی كاتی هه‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له گۆڕان و یه‌كێتی و حیزبی سۆسیالیستی كرد به رۆژنامه‌ڤانانی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی كۆكین، وه‌كو: دژی دوو ئیداره‌ین، ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، نابێت هه‌ر لایه‌نێك به ته‌نیا گفتوگۆ بكات.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی گوتی: كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنن و دوو پێشنیازیش بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه هه‌ن، یه‌كه‌م: به‌زووترین كات هه‌ڵبژاردن بكرێ، دووه‌م: تاوه‌كو كاتی هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی كاتی هه‌بێت.
گوتیشی: سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، دواتر ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكراده‌كه‌ین و پاشان وه‌كو حكومه‌ت بڕیار ده‌ده‌ین.
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی مووچه‌شه‌وه گوتی: تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی بتوانین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌شمانتوانی به خه‌ڵكی خۆمان ده‌ڵێین و بۆیان روونده‌كه‌ینه‌وه، راسته دۆخێكی ناله‌باره، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه به‌یه‌كگرتوویی دۆخه‌كه تێده‌په‌ڕێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.