حاكم شاهۆ عه‌باس به‌رێوه‌به‌ری له‌سه‌ركارلابراوی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌زاكه كه كه‌سێكی شیعه مه‌زهه‌به، له‌جێگه‌كه‌م ناحیه‌ی مه‌نده‌لی به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه ده‌بات.
گوتیشی: بارودۆخی كورد له‌مه‌نده‌لی باش نییه و پێش چه‌ند رۆژێك كوردێك تیرۆر كرا.
هه‌روه‌ها ئازاد حه‌مید شه‌فی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند:بارودۆخی كورد له‌ناو مه‌نده‌لی باش نییه، فشاری ئیداریمان له‌سه‌ره و ناوبه‌ناو هاوڵاتی كوردیش تیرۆر ده‌كرێن.
ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ر بى پارێزگای دیاله، یه‌كێكه له‌ناحیه ته‌عریبكراوه‌كان، كه ساڵانی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كورد سه‌روی 70%ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكهێناوه، به‌ڵام ته‌عریب و راگواستنی كورد، رێژه‌ی كوردی له‌و ناحیه‌یه كه‌مكرده‌وه و له‌ئێستادا نزیكه‌ی 20%ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.