Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:38

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکه‌ى رۆژهەڵاتی کوردستان گه‌یشته‌ 6407 که‌س

407 کەس لە رۆژهه‌لاتى كوردستان گیانیان لەدەستداوەو 6 هەزار کەسیش برینداربوون
کوردستان TV
100%

ژمارەی قوربانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو بۆ زیاتر لە 6 هەزار کوژراو و بریندرا بەزبووەوە.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: "بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو 407 کەس لە رۆژهه‌لاتى كوردستان گیانیان لەدەستداوەو 6 هەزار کەسیش برینداربوون، كه‌ زۆربەی قوربانییەکان خەڵکی پارێزگای کرماشانن.

تێزانین شەوی رابردوو 12-11-2017 بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند و بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەكە له‌نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە، گوڕەكەشی لەنێوان 7 بۆ 7.6 پلەی رێختەر بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.