له پێشانگایه‌دا پێی منداڵانی ئاواره له‌بری ڕوخسار ده‌دوێت، چونكه له‌پێناو گه‌یشتن به ئارامی ئه‌و پێیانه چه‌ندان كیلۆمه‌تر ڕۆیشتوون، هه‌رێم جه‌مال خاوه‌نی بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه ئه‌م پرۆژه‌یه به ناوی (منداڵیم) باس له منداڵه ئاواره‌كان ده‌كات، كاتێك ئه‌و منداڵانه‌م بینی و ڕۆژانه ده‌چووم بۆلایان منداڵی خۆمم بیرده‌كه‌وته‌وه چونكه من ته‌مه‌نی منداڵیم له ئاواره‌یی به‌سه‌ربرد و زیاد له ٨ ساڵ ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووین.
هه‌رێم جه‌مال رایگه‌یاند:پڕۆژه‌ی (منداڵیم) پێك هاتووه له كاركردن له‌سه‌ر پێی كۆمه‌ڵێك منداڵ، ئه‌و پێیانه‌ی كه چه‌ندان كیلۆمه‌تر پێی ڕۆیشتون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به په‌ناگه‌یه‌كی ئارامتر، له‌م پێشانگایه‌دا پێ له بری ڕووخسار چۆته سه‌ر تابلۆ و له‌بری ڕوخسار ده‌دوێت، ئه‌و پێ خۆڵاوی و قوڕاوی و ماندوانه‌ی كه ده‌ربڕی نههامهتییهكانیانه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.