Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:10

سوپای سووریا دێره‌زووی له‌ده‌ستی داعش رزگار کرد

سوپای سووریا له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا چه‌كدارانی داعشی گه‌مارۆداوه‌
Syria - Army
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی سووریا و تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایانگه‌یاند كه‌ سوپای حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ دوایین بنكه‌ی تیرۆریستانی داعشی له‌ دێره‌زوور له‌ ژێرده‌ستی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ رزگار كردووه‌ .

ئازاد كردنی دێره‌زوور له‌ باكووری دۆڵی فوڕات له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سوپای عێراق رۆژی هه‌ینی هاتنه‌ ناو شاری قائیم كه‌ دوایین خاڵی داگیركراوی عێراقه‌ كه‌ له‌ ژێرده‌ستی تیرۆریستانی داعشه‌ .

تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا كه‌ گروپێكی ئۆپۆزیسیۆنی حكومه‌تی سووریایه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌واڵی ئازاد كردنی شاری دێره‌زووری له‌لایه‌ن سوپای حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه‌ له‌ چنگ تیرۆریستانی داعش راگه‌یاند .

وه‌ك هه‌واڵه‌كه‌ باسی كردووه‌، سوپای سووریا له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا چه‌كدارانی داعشی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ یاسین و حه‌میدییه‌ و حه‌ویقیه‌ و ره‌شیدییه‌ی گه‌مارۆداوه‌ و زیانی زۆری پێگه‌یاندوون .

هه‌وره‌ها فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نباریش رۆژی رابردوو باسی له‌ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی هێرش بۆسه‌ر سێ خاڵی گرنگی شاری قائیم كرد به‌ مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستیی داعش له‌و شاره‌ .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆی ده‌نگی فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.