Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:24

فازڵ میرانی: ئه‌مڕۆ له‌دوێنێ زیاتر پێویستمان به‌یه‌کڕیزییه‌

چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین عێراق به‌هۆشی خۆی بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

فازڵ میرانی ، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌میانه‌ی وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هه‌ردوولامان پێمان باشه‌ ده‌ستور چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه‌ هه‌ركه‌سمان شیكردنه‌وه‌ی خۆی بۆی بۆ بكات، به‌ڵكو ده‌بێت شیكردنه‌وه‌ی یاساناسان بێت و به‌پێی یاسا بێت، ئێمه‌ ده‌رگای دانوستاندنمان كردۆته‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین عێراق به‌هۆشی خۆی بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا عێراق خۆی به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت له‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ هه‌بوون ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌من و ئاسایش له‌ عێراق به‌رقه‌رار بێت پێویسته‌ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی كورد بدۆزرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌(1961)وه‌ تا ئێستا ئه‌م عیراقه‌ ئیستقراریه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ و ناشیبینێت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد نه‌كات به‌دانوستاندن و ئاشتیانه‌.

هه‌روه‌ها میرانی گوتی: تا ئه‌م ساته‌ی من قسه‌ ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم خاڵه‌ سنورییه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل و فیشخاپور به‌ڕێوه‌ ده‌بات، گوتیشی: بۆ زانیاریتان به‌پێی ده‌ستوری عێراقی خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ده‌ستوری عێراقی نه‌یوتوه‌ ئه‌و خاڵه‌ سنورییانه‌ به‌ته‌نها عێراق یان هه‌رێم به‌ڕێوه‌یان ده‌بات هه‌ردوولا به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن،وه‌ ئێمه‌ كه‌ده‌ڵێین با به‌پێی ده‌ستوری عێراقی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، كه‌واته‌ یێگومان ڕازین به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی خاڵه‌ سنورییه‌كان به‌ڕێوه‌ ببه‌ین

میرانی جه‌تیشیكرده‌وه‌ ، ئه‌مڕۆ له‌دوێنێ زیاتر پێویستمان به‌یه‌كڕیزییه‌، ئێمه‌ ده‌رگامان كراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نێك بێ جیاوازی،چونكه‌ پێمان وایه‌ تاكه‌ چه‌كێك بۆ ڕووبه‌ڕوووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕوویان له‌هه‌موو كوردستان كردوه‌ یه‌كڕیزییه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.