وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوایكردووه هێزی هاوبه‌ش له ناوچه جێناكۆكه‌كان جێگیر بكرێت، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی مادده‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و ناوچانه له ده‌ستووردا جێبه‌جێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا راشیگه‌یاندووه، له 31-10-2017ـه‌وه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م خاڵانه‌یان پێشكه‌ش به حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كردووه.
1- ئاگربه‌ست له هه‌موو به‌ره‌كان
2- هاوئاهه‌نگی به‌رده‌وام و بوونی میكانیزمی هاوبه‌شی ئه‌منی و سه‌ربازی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له شه‌ڕی به‌رده‌وام دژ به داعش.
3- جێگیركردنی هێزی هاوبه‌ش له ناوچه جێناكۆكه‌كان، تاوه‌كو مادده‌ی په‌یوه‌ندیدار (به‌م ناوچانه) له ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێده‌كرێت.
4- ده‌ستپێكردنی دانوستاندنی سیاسی، دروستكردنی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك له‌نێویاندا لیژنه‌ی ئیداری، یاسایی و سه‌ربازی به گونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق و له‌ژێر چاودێری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
5- بوونی هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق و نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له پێشخابوور- وه‌ك نیازپاكییه‌ك و دروستكردنی متمانه. هه‌روه‌ها بوونی دڵنیایی له رێككه‌وتنێكی سنووردار و كاتی تاوه‌كو به گونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق رێككه‌وتنێك ئه‌نجامده‌درێت.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت :پێشوازی له ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له هه‌موو به‌ره‌كان وه‌ستاندنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی سیاسی به نیه‌تێكی باش، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیده‌كاته‌وه : گفتوگۆی سیاسی تاكه رێگه‌یه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، نه‌ك هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌تی بێبنه‌ما. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گفتوگۆی بێمه‌رجه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌كات هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كی قورس، له‌نێویاندا چه‌كی ئه‌مریكی پڕ چه‌ك كراون له دژی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌وه‌ش پێشلكارییه‌كی ئاشكرای ده‌ستووری عێراقه، كه تێیدا هاتووه : نابێ هێزی چه‌كدار بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه نێوخۆییه‌كان به‌كاربهێندرێن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێگه‌ی به‌رگریدان بۆ پارێزگاریكردن له شكۆی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیش ده‌بن له پارێزگاریكردن له ژیان و به‌رژوه‌ندییه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.