Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:03

ده‌لاک و دنیا ئاماده‌یه‌ بۆ فیستیڤاله‌ جیهانییه‌کان 

جاریكی تر یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلیمانی بۆ به‌ده‌ستهینانی خه‌ڵات له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كاندا له‌ كێبركیچدا ده‌بیت .
کوردستان TV
100%

كورته‌ فیلمی " ده‌لاك و دنیا " له‌ نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری به‌ توانای كورد "شوان عه‌توف"ه‌ ماوه‌كه‌ی (14) خوله‌كه‌ و له‌ شاری سلێمانی وێنه‌گیراوه‌ بۆ كێبركێ ده‌نێردرێته‌ فێستیڤاله‌ جیهانییه‌كان.

ده‌لاك ودنیا باس له‌ ده‌لاكێكی كورد ده‌كات كه‌ هه‌ولی ئه‌وه‌ ده‌دات دیكۆری ده‌لاك خانه‌كه‌ی بگۆرێت به‌ڵام هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و دووباره ‌بوونه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری رێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێناده‌ن ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامبدات.

ستافی به‌شداربوو له‌م كورته‌ فیلمه‌ بریتین له‌ "شوان عه‌توف" وه‌ك نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر،" كه‌ریم سالح و محه‌مه‌د جه‌زا " وه‌ك ئه‌كته‌ر و نواندن و وریا گوڵزاریان كاری وینه‌گرتنی ئه‌نجامداوه‌.

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.