ئاگاداری قوتابیانی كچ و كوڕی شەهیدان دەكرێتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەی هاتوچۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بكەن.
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، ڕایگەیاند، ئاگاداری قوتابیانی كچ و كوڕی شەهیدان دەكەینەوە، ئەوانەی لە پەیمانگەكانی سنوورەكەمان دەخوێنن، بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵهی هاتووچۆی خوێندنی ساڵی (2015-2016)، ڕۆژی پێنجشەممە 2/11/2017 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بكەن".
ئاماژەی بەوەش کرد "بڕی دەرماڵەكە بریتییە بۆ قوتابیانی سەنتەری شار (900) هەزار دینار، هەروەها ئەوانەی دەرەوەی شار یهك ملیۆن و (800) هەزار دینار وەردەگرن".
بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گووتیشی: "لە كاتی سەرداندا دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن، (كۆپی كارتی مووچەی شەهیدان، پشتگیریی پەیمانگە، كۆپی كارتی خۆراك، كۆپی ناسنامە، كۆپی كارتی پەیمانگە و كارتی زانیاری".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.