Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:20

تازه‌ترین به‌رهه‌می گۆرانی هونه‌رمه‌ند (رێزان رێزدار) که‌ باس له‌ شه‌هید دکتۆر سلیمان ده‌کات

وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هید د.سلێمان
کوردستان TV
100%

وه‌ك  وه‌فایه‌ك وئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌ گوتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه‌ هونه‌رمه‌ند "رێزان" باس له‌ قوربانیدانی ئه‌و شه‌هیده‌ ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی ناو و یادی دكتۆر "سه‌عید" هه‌میشه‌ زیندوو بێت.

عیسا مێرگه‌سۆری به‌رهه‌مهێنه‌ری كلیپی (سه‌عیدی مه‌ بوو شه‌هید) ،له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمپانیای (های لیڤل) بۆ راگه‌یاندن به‌رهه‌م هاتووه‌ و (شیرین جیهانی) كاری ده‌رهینانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ و (بیهنام چاك) یش هه‌ستاوه‌ به‌ كاری وێنه‌گرتن و مۆناژ بۆ ئه‌م كلیپه‌.

جێی باسه‌ دكتۆر سلێمان كوردی باكووری كوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئه‌لمانیا بوو، وه‌ك خۆبه‌خشیك له‌ رێزی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان خزمه‌تی ده‌كرد ، پار ساڵ له‌م ساته‌ وه‌خته‌دا ‌ له‌ كاتی پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌ رزگاركراوه‌كان له‌ مین بۆمبیكی پێدا ده‌ته‌قیته‌وه‌ و ده‌چێته‌ كاروانی شه‌هیدان.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.