دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له مزگه‌وتی سه‌واف له شاری هه‌ولێر رێوره‌سمی پرسه‌ی شه‌هید ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی بیست و نۆ له‌سه‌ر سیی ئه‌م مانگه ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له شارۆچكه‌ی داقوق و له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌مامكداری نه‌ناسراوه‌وه شه‌هید كرا، ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر و له مزگه‌وتی سه‌واف رێوره‌سمی پرسه‌ی ماته‌مینی شه‌هید ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو .
له پرسه‌كه‌دا به‌رپرسانی باڵای پارت و لایه‌نه‌كان و به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی و پۆلیس و ئاسایش و جه‌ماوه‌رێكی زۆر و كه‌سوكار و خزم و دۆست و هه‌ڤالانی شه‌هید و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و كارمه‌ندانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌شدار بوون .
به‌شداربووانی پرسه‌كه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆیان بۆ كه‌سوكار و خزمانی و ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌ربڕی و ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی له دژی شه‌هید ئه‌ركان شه‌ریف شه‌هیدی نیشتیمان كراوه، ئیدانه كرد و هیواشیان خواست به زوترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ون و دوور له هه‌موو به‌ها مرۆیی و ئه‌خڵاقیه‌كان ئاشكرا بكرێن و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن و سنورێكیش بۆ ئه‌و كرده‌وه قێزه‌و‌نانه دابندرێت كه له‌دوای داگیركردنی ناوچه كوردستانیه‌كان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه رۆژانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و هاووڵاتییانی سڤیل و بێ‌تاوان ده‌بنه قوربانی .
شه‌هید ئه‌ركان شه‌ریف فه‌تحوڵڵا رۆژنامه‌نووس و وێنه‌گری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌دایكبووی ساڵی 1967، خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی داقوقی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك بوو و خاوه‌نی هاوسه‌ر و سێ منداڵ بوو و ده‌رچووی كۆلێژی په‌روه‌رده و هاوكات مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بووه له گوندی هه‌فته‌غاری سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقوق .
له شه‌وی بیست و نۆ له‌سه‌ر سیی ده‌ی دووهه‌زار و حه‌ڤده كۆمه‌ڵێك چه‌كداری ده‌مامكدار هێرشیان كرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی خورس له شارۆچكه‌ی داقوق و له به‌رچاوی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی به شێوه‌یه‌كی زۆر درندانه و دوور له هه‌موو به‌هاكانی مرۆیی به چه‌قۆ شه‌هیدی ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.