Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:37

که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کانی جیهان ستاییشی هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک بارزانی ده‌که‌ن

پیاوێكی ئازایه‌ و خزمه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی خۆی كردووه‌
کوردستان TV
#6
100%

كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان جیهان، ستاییشی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و به‌ سه‌ركرده‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی داده‌نێن كه‌ تێ ده‌كۆشن له‌پێناو مافی چاره‌ی خۆنووسین.

جۆزیپ لویس ئالای، لێكۆڵه‌ر و شاره‌زا له‌ مێژووی هاوچه‌رخ، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، له‌ تویتێكدا ستایشی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و به‌ سه‌ركرده‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی داده‌نێت كه‌ تێ ده‌كۆشن له‌پێناو مافی چاره‌ی خۆنووسین.

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ جۆزیپ لویس ئالای، كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایه‌ و مامۆستای مێژووه‌ له‌ زانكۆی به‌رشه‌لۆنا، له‌ تویتێكدا، نووسیویه‌تی:  ته‌واوی سه‌رسامی و ڕێزی خۆم بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌رده‌بڕم، كه‌ سه‌ركرده‌ و پێشه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌پێناو مافی چاره‌ی خۆنووسین تێ ده‌كۆشن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ فه‌همی كۆرو، نووسه‌ری دیاری توركیا، داوا له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه‌وا پشتی بارزانی و هه‌رێمی كوردستان بگرێت.

ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شڵێت :كورد و تورك له‌م جوگرافیایه‌دا دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كین كه‌ ناتوانن واز له‌ یه‌كتری بهێنن، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌نكه‌را به‌باشی بیر له‌و بابه‌ته‌ بكاته‌وه‌.

د. محیه‌ددین ئه‌للازقانی نووسه‌ر و میدیاكاری ناسراوی عه‌ره‌بیش، له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبووكدا له‌ باره‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ: ڕاوبۆچوونت هه‌ر چییه‌ك بێت له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی، به‌ڵام ناتوانی ئه‌و ڕاستییه‌ نه‌ڵێی كه‌ پیاوێكی ئازایه‌ و خزمه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی خۆی كردووه‌.

هه‌روه‌ها تیری ئۆبیلێ ، نووسه‌ری ناسراوی فه‌ڕه‌نسی له‌ ڕۆژنامه‌ی لۆفیگاڕۆی به‌ناوبانگیی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی بارزانی نووسیویه‌تی:  مه‌سعود بارزانی كه‌ تا ئێستاش به‌ جلوبه‌رگه‌ كلاسیكییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌ر ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ ئازایه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی ١٤ ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ خه‌بات كرد و بووه‌ته‌ سیمبول له‌ چاوی گه‌له‌كه‌یدا، ئه‌و گه‌له‌ی كه‌ هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌دات.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.