وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا،رایده‌گه‌ێنێ ، پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستكردن به دیالۆگ و دانوساندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌كه‌ین، داواش له به‌غدا ده‌كه‌ین به‌ده‌م ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه بچێت.
ئانیێس رۆتاتێ ، گوته‌بێیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: پێشنیازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و هیوادارین ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ده‌مییه‌وه بچن.
گوتیشی: فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام داوای دیالۆگ و ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای كردووه بۆ پاراستنی یه‌كێتی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق، كه مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد له‌به‌رچاوبگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.