پۆڵ ڕایان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نۆێنه‌رانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ده‌بێت به‌غدا پێشنیازى سڕكردنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆم قبۆڵ بكات و ده‌ستبكه‌ن به گفتوگۆ.
پۆڵ ڕایان دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند پێشوازى له‌و ڕاپۆرتانه ده‌كه‌ین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كورد پێشنیازى سڕكردنى ئه‌نجامى ڕیفراندۆمى داوه‌ته به‌غدا له پێناو ئاگربه‌ست و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند.
هه‌روه‌ها وتى به‌غدا پێویسته ئه‌م پێشنیاره قبوڵ بكات و بچێته ناو گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى نیگه‌رانییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له باره‌ى ئۆتۆنۆمى و بودجه و داهاتى ئه‌وه‌شى وتووه نێكهرانن له ڕۆڵى ئێران له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا له ڕێگه‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، ده‌شڵێت ئه‌م هێزانه به‌رپرسیارن له پێشێلكارى مه‌ترسیدار و كوشتنى ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌وانه جێگه‌یان نابێیتهوه له عێراقیكى ئاشتى و یه‌كگرتوو و سه‌قامگیردا.
پۆڵ ڕایان وتیشی پێویسته ده‌ستبه‌جێ خوێنڕشتن كۆتایى بێت و ئه‌وان پشتگیرى عێراقییه‌كى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن و له‌ژێر فه‌رمانى حكومه‌تى ناوه‌ند له به‌غدا هه‌روه‌ها پشتگیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كه‌ن.
سیروان عه‌زیز .. كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.