Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:39

هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌کێتی کۆبوونه‌وه‌

جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و  له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و زه‌رووره‌تی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی ڕوویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌ تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ و تاوتوێ كران.

به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/10/2017 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و زه‌رووره‌تی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی ڕوویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌ تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ و تاوتوێ كران.


هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان هاوڕا و هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌باییی ڕیزه‌كان و لێكگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.

هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستای ڕووبه‌ڕوو‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه‌‌ و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.