Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:54

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا پێشوازى له‌ به‌یاننامه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات

ئه‌مریكا: به‌یاننامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پێشوازى له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، كه‌ تێیدا ئه‌نجامى ریفراندۆمى سڕ كرد و ئاماده‌یى بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ربڕى.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، هێزه‌ر نه‌وێرت، له‌ جریوه‌یه‌كدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "تویته‌ر" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تى: ئێمه‌ پێشوازى له‌ به‌یاننامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین له‌ باره‌ى راگرتنى شه‌ڕ و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: به‌یاننامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌.

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌ركرد و تێیدا رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه‌ بۆ دانووستان و ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ریفراندۆم سڕده‌كات.

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.