Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:01

پلانی عه‌بادی بۆ سه‌ردانی هه‌ریه‌ک له‌ تورکیا و ئێران ئاشکرا ده‌کرێت

پڕۆژه‌ی دیدی عێراق بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو
کوردستان TV
#10
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌غدای به‌جێهێشت و به‌ره‌و توركیا كه‌وته‌ رێگاو ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یه‌تی كه‌ توركیا و ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ یاوه‌ری وه‌زیرانی ناوخۆ، پلاندانان، كاره‌با، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌غدای به‌جێهێشت و به‌ره‌و توركیا كه‌وته‌ رێگا ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی كه‌ توركیا و ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه‌: له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا و ئێران، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته‌، چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دو قۆڵییه‌كان و هاوكارییه‌كان له‌ بواری سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و بازرگانی تاوتوێ‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی دیدی عێراق بۆ ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی نوێ بۆ قۆناغی دوای داعش و پاراستنی یه‌كێتی و سه‌روه‌ری عێراق كه‌ به‌ر له‌ گه‌شته‌كه‌ی بۆ سعوودیه‌، میسر و ئوردن رایگه‌یاند، ده‌خاته‌ڕوو.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.