Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:31

ئەنجامی وەرگرتنى خوێندکاران لەڕێگەى (زانکۆلاین) ڕاگەیندرا

پێنج رۆژ دیاریکراوە بۆ تانەگرتن و سکاڵا
کوردستان TV
100%

ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران لەڕێگەی زانکۆلاین-ەوە ڕاگەیەندراو ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان حەوت ھەزار و  273 خوێندکار لەڕێگەی سیستەمەکەوە وەرگیراون.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگەكان لەڕێگەى زانكۆلاین ڕاگەیاندو وتی: وەزارەتەکەمان ماوەیەكە بەچڕی و ورد كار بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمساڵ دەرچووانى خولى یەکەم و دوەمى قۆناخى (12)ی‌ ئامادەیی لە ڕێگەی (زانكۆلاین)ەوە فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێشكەش كرد، بۆ ئەمەش (٧٢٧٣) خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگە حكومیەكان بەڕێگەى (زانکۆلاین) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) وەرگیران، جگە لەوەی كە (١٨٤٣٧) خوێندکارى دیکە بەڕێگەى سیستمى ڕاستەوخۆى زانکۆیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند خوێندكارانى دوانزەی ئامادەیی دەتوانن لە ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێكەوتی (٢٤/١٠/٢٠١٧) لە سەعات (٨)ی شەو بەدواوە لە ڕێگەی وێبسایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بەبەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆلاین)یان پێ‌ بڕكردبوەو، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەرگیراون.

عەباس ئەکرەم ڕاشیگەیاند: پێنج رۆژ دیاریکراوە بۆ تانەگرتن و سکاڵا، لەهەمان کاتدا داواش لە خوێندکاران دەکەین پەیوەندی بەو بەش و كۆلێژانەوە بكەن کە ناوەکانیان لێ هاتۆتەوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە ڕێگەى (زانکۆلاین) بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى یەک هەفتە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن داواکارى لە تۆمارى کۆلێژ و پەیمانگەکان بۆ خوێندن بەشێوەى پارالێل پێشکەش بکەن.

جێگەى ئاماژەیە هەریەک لە کۆلێژەکانى کۆمەڵەى پزیشکى، ئەندازیارى،بەشى یاسا، بەشەکانى زیندەوەرزانى و کیمیا و کۆمپیوتەر لە کۆلێژەکانى زانست، بەشى زمانى ئینگلیزى لە کۆلێژ و سکوڵەکانى زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات لەڕێگەى (زانکۆلاین) خوێندکاران داواکارییان پێشکەش کردوه بۆ وەرگرتن.

بۆ دۆزینه‌وه‌ ناوه‌كانتان ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:

https://www.regayzanko.com/

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.