Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:53

سه‌در و حه‌کیم و عه‌بادی شکسته‌که‌ی پردێ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی مالیکی

میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی شكسته‌كه‌یانه‌وه‌ ناكۆكیی گه‌وره‌یان تێكه‌وتووه‌
سه‌در و حه‌كیم و عه‌بادی شكسته‌كه‌ی پردێ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی مالیكی
کوردستان TV
100%


میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی شكسته‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی پردێ له‌ پارێزگای كه‌ركووك، ناكۆكیی گه‌وره‌یان تێكه‌وتووه‌، ناكۆكییه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستی سیاسی. 

گرووپی حه‌شدی سه‌رایا سه‌لام و خۆراسانیش، بۆ ئه‌و شكسته‌یان له‌به‌رامبه‌ر به‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ركۆنه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌كه‌ن.

ئه‌و میلیشیا شیعه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 40 گرووپی چه‌كداری هه‌یه‌، كه‌ كۆی گشتییان ده‌گات به‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار چه‌كدار. 

رۆژی هه‌ینیی رابردوو به‌ زۆرینه‌ی چه‌كداره‌كانییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌زارانی دیكه‌ له‌ سوپای عێراق، هێرشێكی فراوانیان له‌ شارۆچكه‌ی پردێوه‌ كرده‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دووچاری شكستێك هاتوون، چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه‌ بۆیان، كه‌ به‌ ده‌یان تانك و به‌ سه‌دانیان لێ كوژراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، گرووپی حه‌شدی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌ نه‌بووه‌ و سه‌ركۆنه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌قی كردووه‌ كه‌ نه‌ده‌بوو شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن. 

هاوكات گرووپی خۆراسانی حه‌شدیش فه‌رمانده‌كه‌ی سه‌ركۆنه‌ی فه‌رمانده‌كانی گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی كردووه‌، كه‌ له‌ نه‌خشه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ و هێرشكردنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شكستی پردێ كاری كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوماڵی شیعه‌كان و هه‌ر یه‌ك له‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌و شكسته‌یان خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی نووری مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ و ده‌شیانه‌وێ له‌ هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی عێراقدا له‌ مانگی 5ی ساڵی داهاتوو له‌سه‌ری گه‌وره‌ بكه‌ن.

به‌ڵام نووری مالیكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌، ده‌یه‌وێ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی خۆی بكات به‌ خاوه‌نی، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكاری ده‌ست به‌رسه‌رداگرتنی كه‌ركووك بووه‌.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.