حه‌یده‌ر عه‌بادى سهرهۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌ڵامى ریكس تیله‌ر سن ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى ده‌داته‌وه و راىیدهگهیهنێت : رێگه ناده‌ین هیچ لایه‌نێك ده‌ست له كارووبارى ناوخۆى عێراق وه‌ربدات .
به پێى راگهینراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئهمڕۆبڵاوكراوهتهوه: كه‌وا دروستكردنى هێزێكى پیرۆزى وه‌ك حه‌شدى شه‌عبى به بڕیارى حكومه‌تى عێراق دروستكراوه‌و ، به هێزێكى نیشتیمانى ناوى بردوون وه له ژێر فه‌رمانى حكومه‌تى عێراقدان و كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران یاساى بۆدهركراوهوه هه‌روه‌ها به هێزێكى شه‌رعى ناوى بردوون و ده‌ڵێت تا ئێستا قوربانى زۆریان داوه ئه‌وان پارێزه‌رى خاكى عێراقن و له‌و پێناوه‌شدا خوێنى زۆریان رشتووه .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و لێدوانه‌ى ریكس تیله‌ر سن له‌مه‌ڕ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به سه‌یرو سه‌مه‌ره ناوبردووه .
ئه‌م لێدوانه‌ى نوسنگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك دێت كاتێك تیله‌رسن له 22ئۆكتۆبه‌ر رایگه‌یاندبوو كه ده‌بێت ئه‌و هێزه میلیشیایانه‌ى سه‌ربه ئێرانن پێویسته له عێراق ده‌ربچن و شه‌ڕى داعش كۆتایهاتووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.