نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی رەوشی شاری کەرکووک دوا و، سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش گوتی" پشتیوانی لە دوو ئیدارەیی کوردستان دەکەم".
مالیکی، کە هاوکات سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسایە لە هەڤپەیڤنێکی تەلەفزیۆنیدا گوتی "هانی دروستکردنی هەرێمی دووەم لە کورستان دەدەم، یاخود پارێزگاکانی هەرێم بە حکومەتی ناوەندی گرێ بدرێنەوە".
نووری مالیکی راشیگەیاند "هەرێمی کوردستان، خراپی دۆخی سیاسی لە وڵات قۆستەوە و هەژموونی خۆی فراوانکردووە، پێشمەرگە بەرگری لەو ناوچانە کردووە،و خاکی ئازاد نەکردووە، گشتپرسیش قۆناخێکی ئاشکرابوو بۆ ئەوەی کورد هەژموونی خۆیان بسەپێنن".
لەبارەی رووداوەکانی کەرکووکەوە، نووری مالیکی، لەو هەڤپەیڤینەدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات "ستاییش و رێز لە سەرکردەکانی سلێمانی بنرێت، بەهۆی وەستانیان لەپاڵ بەغداوە".
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.