هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش 87%ی ئه‌و خاكانه‌ی له ده‌ستداوه كه ساڵی 2014 له سوریا و عێراق كۆنترۆڵی كردبوو .
ریان دیلۆن له میانه‌ی یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی سێ ساڵه‌ی هاوپه‌یمانان دژ به داعش و شكستی تیرۆریستانی داعش له ره‌ققه ، رایگه‌یاند كه 87%ی خاكه‌كانی داگیركراوی سوریا و عێراق له لایه‌ن داعشه‌وه ئازادكراونه‌ته‌وه و زیاتر له 6.5 شه‌ش ملیۆن و نیو كه‌س ئازادكراون .
له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 120 هه‌زار سه‌ربازی له عێراق و زیاتر له 12 هه‌زار سه‌ربازی له سوریا مهشقپێكردووه .
ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.