له دوێنێ شه‌وه‌وه هاوشانى هێزى پێشمه‌رگه كاكه حه‌مه‌ى حاجى مه‌حمود خۆى هێزه‌كه‌ى له ئێشكدان بۆئه‌وه‌ى له هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خواستراو و بوونى شه‌ڕ به‌رگرى له كه‌ركوك بكه‌ن.
له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى بۆ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان له‌گه‌ڵ په‌یامنێرمان ئامانج سالح، مهحهمهدى حاجى مه‌حمود رایگه‌یان :ئێمه هاتوین بۆكه‌ركوك بۆئه‌وه‌ى و‌ڵامى ههرهێرشێكى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بده‌ینه‌وه كه له‌دواى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى قه‌زاى حه‌ویجه به‌نیازن بیكه‌نه سه‌ر شارى كه‌ركوك .
كاكه حه‌مه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هیچ كات شه‌رخواز نه‌بووه به‌دواى شه‌ڕیش دا ناگه‌ڕێت ،ئێمه نه‌چوینه‌ته سه‌ر خاكى هیچ لایه‌ك به‌ڵكو له‌سه‌ر خاك و ماڵى خۆمانین ،
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا خه‌ڵكى كوردستان ریفراندۆمى ئه‌نجامدا وه‌ك مافێك به‌ڵام دیاره نه‌یارانى كورد ناتوانن قه‌بوڵى ئه‌و مافه بۆكورد بكه‌ن .
له كۆتایدا كاكه حه‌مه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ته‌قه‌ى ئێمه واته راگه‌یاندن وچه‌سپاندنى ده‌وله‌تى سه‌ربه‌خۆ كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.