دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی ستراتیژیه‌تی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئێران راگه‌یاند و له یه‌كه‌م هه‌نگاویش به سزای توندی سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ست پێده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات ده‌داته وه‌زاره‌تی خه‌زێنه بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر گشت سوپای پاسداران.
هه‌روه‌ها به‌هۆكاری پشتیوانیكردنی تیرۆر سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته نێو لیستی ره‌شه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌مڕۆ به‌دواوه هه‌ڵوێستی توند به‌رامبه‌ر به ئێران په‌یره‌و ده‌كه‌ن له یه‌كه‌م هه‌نگاویش به سزای توندی سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ست پێده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ، سوپای پاسدارانی ئێرانی به بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند: پڕچه‌ككردنی دیكتاتۆره‌كه‌ی سووریا، ده‌سته‌به‌ركردنی مووشه‌ك و چه‌ك بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و پلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی رێستۆرانتێكی واشنتۆن ئه‌وانه هه‌مووی له ئه‌ستۆی پاسدارانی ئێران دایه .
ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.