شاندی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی شیعەکان رایگەیاند، گفتوگۆکانی ئەمڕۆیان لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
دوای سەردانەكەی ئەمڕۆی شاندی دانوستاندنی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆییەوە، شاندی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی كردەوە دانوستاندنەكان شكستیان هێناوە و ئەگەر ریفراندۆم بكرێ، جارێكی تر لەگەڵ شاندی كوردستان كۆبوونەوە ناكەین.
بەداخەوە گفتوگۆکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هیچ ئەنجامێکیان نەبوو، ئەگەر هەرێمی کوردستان ریفراندۆم هەڵنەوەشێنێتەوە ئێمە ئامادەنین جارێکی دیکە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین.
ههر له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهدا رایانگهیاند دانوستاندنەكانیان لەگەڵ شاندی كوردستان هیچ ئەنجامێكی ئەرێنی نەبووە، چونكە كورد سوورن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم.
هەروەها گوتیشى، ڕیفراندۆم لە هەموو شوێنەکان دەکرێت بە کەرکووکیشەوە.
نوێنەری شاندی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان گوتیشی حکومەتی عێراقی نایەوێت کێشەکان بە شەڕ چارەسەر بکات.
دهزگای ستهلایتی كوردستان / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.