Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:11

ئەمڕۆ زیاتر لە 3 هەزار وتارخوێن باس لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن 

مامۆستایانی ئایینی باس لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن 
کوردستان TV
100%


بۆردی فەرمی دانانی وتاری ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا لە وتاری ئەمڕۆدا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، مامۆستایانی ئایینی باس لە پشتیوانیكردن لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن و گوتەبێژی وەزارەتەكەش ڕای دەگەیەنێت پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 600 هەزار كەس بەشداری نوێژی هەینی بكەن.

نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕايگەیاند: "بۆردی فەرمی دانانی وتاری ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ئەمڕۆ 22/9/2017 لە سەرتاسەری كوردستاندا، لەو مزگەوتانەی كە وتاری هەینییان تێدایە، مامۆستایانی ئایینی باس لە پشتیوانی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن و داوا لە هاووڵاتیان بكەن بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە پرۆسەكەدا بكەن و بۆ ئەوەی میللەتی كوردیش وەكوو میللەتانی دنیا ببێتە خاوەن كیان و قەوارەی تایبەت بەخۆی".
 
گوتیشی "لە هەرێمی كوردستاندا 3 هەزار و 14 مزگەوت وتاری هەینییان تێدا دەخوێندرێتەوە و پێشبینی دەكرێت نزیكەی 600 ـ 700 هەزار كەس بەشداری نوێژی هەینی بكەن".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.