Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:26

کەرنەڤاڵی گەورەی هەولێر بۆ پشتگیرى ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەستیپێکرد

كەرنەڤاڵی هەولێر بۆ پشتگیرى ریفراندۆم
کوردستان TV
100%


كەمێك له‌مه‌وبه‌ر كەرنەڤاڵی گەورەی هەولێر بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەستی پێكرد. دواتر مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گەیشتە نێو یاریگەی شەهید فەرەنسۆ، بۆ ئەوەی دوایین ووتاری ده‌رباره‌ى ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پێشكەش بكات.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌رده‌وام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام داوه‌ و له‌ شاره‌كانی زاخۆ و دهۆك و ئامێدی و ئاكرێ و سۆران و سلێمانی به‌شداریی كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگی سه‌دان هه‌زار كه‌سی كردووه‌، كه‌ بۆ پاڵپشتیكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ ده‌نگی به‌رز و به‌ به‌ڵێ پێشوازییان لێده‌كرد.

ئه‌مڕۆش سه‌رۆك بارزانی له‌ دوایین كه‌رنه‌ڤاڵی گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌ دوایین رۆژی بانگه‌شه‌دا ووتارى خۆى پێشكه‌ش ده‌كات و وتاره‌كه‌ی پاش رۆژێكه‌ له‌ بڕیاری به‌رده‌وامی كورد بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه‌ ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بڕیاری دا رانه‌گیرێت و له‌ 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.