په‌رله‌مانی كوردستان، داوا له حكوومه‌تی توركیا ده‌كات پاپه‌ندبێت به نه‌به‌زاندنی سنووری دراوسێ و ئه‌م جۆره كرده‌وانه دووباره نه‌كاته‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ،له به‌یاننامه‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به بۆردومانكردنی ناوچه‌ی نێروه‌و ڕێكان له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه رایگه‌یاند: رۆژی 20/9/2017 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند شوێنه‌ك له ناوچه‌ی نێروه‌و ڕێكان له سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد و له ئاكامدا حه‌وت هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون، كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری جووتیاری ڕۆژانه‌یان له ناوچه‌كه‌دا بوون.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م كرده‌وه له‌شكرییه‌ی هێزه‌كانی توركی شه‌رمه‌زار ده‌كات و داوا له حكوومه‌تی توركیا ده‌كات، پاپه‌ندبێت به نه‌به‌زاندنی سنووری دراوسێ و ئه‌م جۆره كرده‌وانه دووباره نه‌بنه‌وه ، له پێناو پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.