له میانی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی شاری مووسڵدا، هه‌زار و ٢٦٠ مه‌ده‌نی كوژراون.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئهسۆشیهتێد پرێس، رایگه‌یاند: له میانی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی هیزه‌كانی سوپا و تیرۆریستانی داعش له مووسڵ كه نۆ مانگی خایاند و هه‌زار و ٢٦٠ مه‌ده‌نی كوژراون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانیان له پێناو پاراستنی گیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له مووسڵ خستبووه‌گه‌ڕ و هه‌ر له به‌ر ئه‌وه، باجی قورسیان داوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له كاتی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی مووسڵ، هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپاردبوو له‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن گیان و ماڵی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بپارێزن.
كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.