Erbil 31°C شەممە 17 تشرینی یەکەم 22:53

کەسێک بە هۆی هەواڵێکی درۆ لەسەر کچەکەی، جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا

100%

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕوویدا، هاووڵاتییەک بە ناوی (ڕزگار ئەحمەد) بەهۆی بیستنی هەواڵێکی ناڕاست دەربارەی کچەکەی، تووشی جەڵتە بوو و گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری (کوردستان تیڤی) کەوتووە، هەواڵێکی ناڕاست بە ڕزگار ئەحمەد گەیەندراوە کە کچەکەی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵە. بە بیستنی ئەو هەواڵە، باوکەکە دەستبەجێ تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.

ئەوەی ئەم ڕووداوەی کردووەتە کارەساتێکی گەورەتر، ئەوەیە کە دوای گیانلەدەستدانی باوکەکە، دەرکەوتووە ئەو هەواڵە دوور بووە لە ڕاستییەوە و کچەکەی هیچ ڕووداوێکی بۆ دروست نەبووە و تەندروستیی باشە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.