بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، ئەمشەو كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و كاریگەری شەپۆڵی بارانبارین لەسەر شارەكانی هەرێمی كوردستان نامێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا سبەی شەممەش ئاسمان هەر هەوراوی دەبێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایدەگەیەنێت: ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بروسکە و تاوەبارانی کورت لە ناوچە جیاجیا بە پچڕپچڕی هەیە، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایدەگەیەنێت: ئاسمان بە گشتی لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ هەینی .
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرماشی پێشبینیكراوی بەشێك لە شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاریكردووە:-
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.