گه‌نجێك خه‌ڵكی كه‌له‌كچی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه له كاتی كاركردندا، كاره‌با لێی ده‌دات و به‌هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند: كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و پۆلیسی شارۆچكه‌ی شێخان له ڕووداوێكی گیانله‌ده‌ستدان ئاگاداركرایه‌وه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
راشیگه‌یاند: له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وت گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به‌ناوی (به‌ختیار سالم سلێمان) خه‌ڵكی شاره‌دێی كه‌ڵه‌كچی، له كاتی كاركردن كاره‌با لێی داوه، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ته‌رمی گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.