Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 21:40

ماکرۆن داوای هەماهەنگیی G7 بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی دەکات

100%

سەرۆکی فەڕەنسا، داوای لە وڵاتانی ئەندام لە G7 کرد هەوڵەکانیان بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی یەکبخەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، پێشنیاری ئەوە دەکات وڵاتانی ئەورووپا لە کۆگاکانی یەدەگی ستراتیژیی خۆیان لە دیزڵ بەکاربهێنن و خۆیشی بەنیازی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی ئەو ماددەیە.

ئەمڕۆ هەینی 2ی تشرینی یەکەم، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، کۆشکی ئێلیزێ بڵاویکردەوە لە پەیوەندیەکەدا ماکرۆن جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە وڵاتانی G7 بەرژەوەندییەکی هاوبەشیان هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هەماهەنگ بجوڵێنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ سنووردارکردنێک بۆ هەناردەکردن دابنرێت.

کۆشکی ئێلیزێ ئاماژەی بەوەش کرد، کە ماکرۆن پەیوەندیی بە مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەداشەوە کردووە و پلانی وایە لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی بۆ سەرکردەکانی G7 ڕێکبخات، بە مەبەستی دڵنیابوون لە یەکخستنی ئەو ڕێکارانەی کە پێویستە بگیرێنە بەر بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی سووتەمەنی.

ئەم جووڵە دیپلۆماسییەی ماکرۆن وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەیرانی وزە لە ئەورووپا و پاراستنی سەقامگیریی بازاڕەکان لە سایەی ئەو گرژییە ئابوورییانەی کە لە نێوان واشنتۆن و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیدا هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.