Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 15:49

دەقی گرنگترین لێدوانەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمز 

کوردستان TV
100%

رۆژنامەی (فاینانشەڵ تایمز)ی بەریتانی ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە چەند لێدوانێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەخۆ گرتووە. بە داخەوە نووسەری ڕاپۆرتەکە، دەقی لێدوانەکانی سەرۆکی حکوومەتی وەکوو خۆی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵکو زیاتر بۆچوون و لێکدانەوەکانی خۆیەتی نەک دەقی قسەکانی سەرۆکی حکوومەت.

ئەمەش دەقی گرنگترین لێدوانەکانی سەرۆکی حکوومەتە بۆ ڕۆژنامەکە :

*کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق لە کاتێکی هەستیاردایە.

* هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار جار ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنی بووەتەوە. 

*بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە .

* بەردەوامبوونی ناسەقامگیریی دۆخی ئاسایشی عێراق، هەڕەشەیە بۆ سەر سیستەمی فیدراڵی.

*ئێمە دۆست و هاوپەیمانیی ئەمەریکاین، بەڵام لە هەمانکاتدا دەمانەوێ پەیوەندیی باشیشمان لەگەڵ هەموو دراوسێکانمان لە نێویشیاندا ئێران هەبێت.

*پەیوەندی و گفتوگۆی بەردەواممان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و هەمیشە دووپاتمان کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هەرگیز بەشێک نییە لە شەڕ و ململانێ و مایەی هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەک.

*هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ساڵانێکی زۆرە لە عێراق و هەرێمی کوردستانن کە بۆ سەردەمی رژێمی پێشووی سەدام حوسێن دەگەڕێتەوە. 

*پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ عەلی زەیدی دەکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و داماڵینی چەکی میلیشیاکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور.

*ئامادەین بۆ هەموو هاوکارییەکی حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو زیادکردنی داهاتی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان.

*هەوڵ و گفتۆگۆکانی کاراکردنەوە پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.