Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 20:48

شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێکی پاککردنەوە و جوانکردنی قوتابخانەکان دەستپێدەکات

100%

بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی و پاراستنی سیمای شارستانیی شارەکە، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش بە هاوکاریی ڕێکخراوی مایپڵ تری هەڵمەتێکی فراوانی پەروەردەیی و ژینگەیییان دەستپێکرد.

لە هەنگاوی یەکەمی ئەم هەڵمەتەدا، تیمەکانی شارەوانیی شەش و ڕێکخراوەکە هەڵسان بە سڕینەوە و پاککردنەوەی سەرجەم ئەو نووسراو و دروشمە نەشیاوانەی لەسەر دەرگا و دیواری قوتابخانەکاندا هەبوون، کە سیمایەکی ناشیرینیان بە ناوەندەکانی خوێندن بەخشیبوو.

لە بەرامبەر پاککردنەوەی دیوارەکان، لە قوتابخانەی ئامەدی بنەڕەتیی تێکەڵاو لە گەڕەکی نەورۆز، چەندین وێنە و دروشمی نەتەوەیی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان نەخشێنران. ئەم کارە بە ئامانجی دروستکردنی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دەروون و هۆشیاریی قوتابیان و جوانترکردنی ڕووکاری قوتابخانەکان ئەنجامدرا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جەختی کردەوە کە پلانەکانیان چڕتر کردووەتەوە تاوەکو لەم ساڵی خوێندندا، زۆرترین قوتابخانە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەم هەڵمەتە هۆشیاری و ژینگەیییانە سوودمەند ببن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.