لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بارهەڵگرێک وەرگەڕا و زیانی مادیی زۆر بەر بارهەڵگرەکە و بارەکەی کەوت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 15ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: کاتژمێر 8:00ـی بەیانی، لەسەر ڕێگای سەرەکیی سحێلا بەرەو گرشین، بارهەڵگرێکی جۆری (مێرسێدس)ـی تورکی، کۆنترۆڵ لەدەست شۆفێرەکەی دەرچوو و وەرگەڕا.
هاتوچۆی زاخۆ ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، شوفێرەکە بریندار بوو و زیانی ماددیی زۆر بەر بارهەڵگرەکە و بارەکەی کەوت.
لە وێنەکاندا دەرکەوتووە کە بارهەڵگرەکە بارێکی زۆری میوەی (هەرمێ)ـی پێ بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.