ئه‌مرۆ هه‌ینی 11ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی كاركردن له چاكسازی هێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با به‌یانی شه‌ممه بۆ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر كاره‌بای پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌بڕدرێت.
لە ڕاگەیەنراوه‌كه‌ی وەزارەتی کارەبادا هاتووه: "ئاگاداری دانیشتووانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکه‌ینه‌وه کە وا سبەی شەممه 12ی ئەیلوولی 2026، لە كاتژمێر چواری بەرەبەیان تا سەعات 10ی بەیانی، کارەبای نیشتمانی لە ناوچەکانیان دەبڕێت.
وەزارەتی كاره‌با ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه: پچڕانی كاره‌با له دهۆك و زاخۆ كاتییه و دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی تەواوکاریی چاکسازی وه‌زاره‌ت لەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی 132 KV لە نێوان هەولێر و دهۆک، کە ئەم هەنگاوە لە پێناو پاراستن و بەردەوامیدانە بە جێگیریی تۆڕی نیشتمانیی کارەبا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.