بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی خستەڕوو.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لەزۆربەی ناوچە و کاتەکاندا ساماڵ دەبێت، لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش کەمیک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، راگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ هەینی .
هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە خستەڕوو:-
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.