Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 23:17

بەغدا.. بەهۆی ڕووخانی سەقفی پڕۆژەیەكی بیناسازی 13 كرێكار بوونە قوربانی

100%

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ڕووخانی سەقفی پڕۆژەیەكی بیناسازی كە لەژێر دروستکردندا بووە لە گەڕەکی عەتێفییە لە بەری کەرخی شاری بەغدا، كرێكارێك گیانی لەدەستداوە و 12ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە کاتی کارکردن و ڕشتنی کۆنکرێتی سەقفی باڵەخانەكە ڕوویداوە.

تیمەکانی ڕزگارکردنی بەرگریی شارستانی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانویانە تەرمی كرێكارەكە دەربهێنن و بریندارەکانیش ڕزگار بکەن. هەروەها دوای پێشکەشکردنی فریاگوزاریی سەرەتایی، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە کراون.

بەرگریی شارستانیی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر هۆکار و چۆنیەتی ڕوودانی رووداوەكە دەست پێ کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.