ئهمرۆپێنجشەممە 3ی ئهیلوول، حكوومهتی كاتیی سووریا، ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە دەستیان کردووە بە پرۆسەی لەناوبردنی ماددە کیمیاییەکان کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراو.
ئیبراهیم عەلابی، نوێنەری دیمەشق لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "ئەمە یەکەم ئۆپەراسیۆنی لهناوبردنی مادده كیمیاییهكانه لە دوای ڕزگاربوونمان لە ڕژێمی پێشوو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها یەکەمجارە لە جۆری خۆیدا ماددە کیمیاییەکان لەسەر خاکی سووریا لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵدا لەناوببات".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئامانجمان پاراستنی گەلی سوریایە بۆ ئەوەی ئەو چهك و مادده كیمیاییانه نەکەونە دەستێكی هەڵەوە.
ڕاشیگهیاند، سووریاش بهشێكه له دابینكردنی پاراستن و سهلامهتی بۆ جیهان و ناوچەکە، هەر شوێنێک کە پارێزراو بێت، و هەر پارچە تەقەمەنییەک کە دەستنیشان بکرێت، مەترسییەکە نەک تەنها لە سووریا، بەڵکو ههموو جیهان دوور دەخاتەوە".
لە مانگی ئابی ساڵی 2013 سوپای سووریا تۆمەتبار کرابوو بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی لەو ناوچانەی کە لەلایەن کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە کۆنترۆڵکرابوون و لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئهوهش بەپێی ئامارەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە بەڵگەی زۆر بەهێز کردووە لەسەر بەکارهێنانی گازی سارین.
لە ساڵی 2021 ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە بنکەکەی لە لاهایە، هەنگاوی بێوێنەی ناوە کە مافی دەنگدانی لە سووریا سەندەوە، دوای ئەوەی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە هێزی ئاسمانی سووریا گازی کلۆری لە دژی خەڵکی مەدەنی خۆی بەکارهێناوە.
له ئێستادا دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق بەڵێنیان داوە هاوکاری ئەو ڕێکخراوە بکەن بۆ لەناوبردنی ئەو چەکە کیمیاییانەی کە لە مێژە سەرۆکی پێشوو تۆمەتبار دەکرێت بە بەکارهێنانی لە کاتی شەڕەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.