Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 18:28

سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی قوربانییانی ئاهەنگە هاوسەرگیرییەكە دەكات

کوردستان TV
100%

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی ئەو قوربانییانەی كرد كە چەند رۆژێك پێش ئێستا لە بۆردومانێكی هێزەكانی ئەمریكا لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری ببوونە قوربانی.

شەوی سێشەممەی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێكی مووشەكی ئەمریكا بۆ سەر هۆڵێكی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە شاری كۆهستەك لەسنووری پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران، 4 كەس كوژران و 68 كەسی دیكە بریندار بوون.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئێران ئەو هێرشەیان بە تاوانی جەنگ وەسف کرد و داوایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد وەڵامیان هەبێت.

لەبارەی هێرشەكە و قوربانییەكان، ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: خوێنی پاکی ئەم شەهیدانە بەخۆڕایی ناڕوات و بە دڵنیاییەوە تۆڵەیان بۆ دەکەینەوە.

هەر ئەو كات فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم) سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئێرانی بۆ هێرشكردنە سەر ئاهەنگە هاوسەرگیرییەكە ڕەتكردەوە، جەختیشی كردەوە كە ئەمریكا هەرگیز هاووڵاتییانی مەدەنی ناكاتە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.