Erbil 31°C ھەینی 28 ئاب 23:24

سایلۆی هەولێر واده‌ی دابەشکردنی چەکی پارەی گه‌نمی جووتیاران ئاشكرا ده‌كات

100%

ئەمڕۆ هەینی 28ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵە (سایلۆی هەولێر) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداری جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری كردووه‌ته‌وه‌ کە لە ڕۆژی یەکشەمی داهاتوو 30ی ئاب، دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 دەکرێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: چه‌كی پارەکەش لە بانکی (TBI) وەردەگیرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی سایلۆی هه‌ولێردا هاتووە، پێویستە جووتیاران بەپێی ئەو خشتە و ژمارەیه‌ی له‌ زنجیرەیان دیاری کراوە، لە ڕۆژی دیاریکراودا ئامادە بن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان و دواتر لە بانکی ناوبراو پارەکانیان وەربگرن كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی ساڵی 2025.

له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی چه‌كی پاره‌كه‌ سایلۆی هەولێر ڕوونی کردووەتەوە، کە ئەو کەسەی چەکەکەی بە ناوە، دەبێت خۆی ئامادە بێت، یان بریکارنامەیەکی (وەکالە) پەسندکراوی ئەمساڵی (2026)ی پێ بێت.

یان ئەگەر خاوەن چەکەکە کۆچی دوایی کردبێت، پێویستە دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی بهێنرێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت میراتگران، بۆ ئەوەی کارەکانیان وه‌كو خۆی و به‌ ئاسانی بۆ ڕایی بکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.